ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ناوچه‌كانی عه‌سه‌لوویه، ئه‌هواز، گه‌چساران، ماهشههر، خارك، گوناباد و ته‌نگه بیجاڕ په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.
به‌پێی بانگهێشتتێك كه پێشتر له‌لایه‌ن شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بڵاوكرابۆوه، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ماهشههر، ئه‌هواز، گه‌چساران و عه‌سه‌لوویه له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت و له درێژه‌دا كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه وه‌كوو ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ناوچه نه‌وتییه‌كان، ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی لووله‌ی گازی گوناباد و كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وتی ته‌نگه بیجاڕ په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی نه‌وت، وه‌لانانی ئه‌و باجه زۆره‌ی له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێت، دابین نه‌كردنی ئاستی دیاریكراوی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌روه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی پاداشی خانه‌نشینكراوی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی نه‌وتن.