كرێكارانی پێشڕه‌وی سۆسیالیستی خووزستان له شیركه‌تی لووله‌سازی ئه‌هواز ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای دربڕینی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به‌مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی خۆپێشانده‌رانی ئێرانی مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌كه‌ن. ئێمه كرێكارانی پێشڕه‌وی خووزستان داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی خووزستان ده‌كه‌ین له بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان به‌شداربن. ئێمه له‌و ڕۆژه‌دا به مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له كارخانه و شوێنی كاره‌كانمان، پشتیوانی خۆمان له ئاخێز‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی لاوان و خه‌ڵكی دادخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ڕاده‌گه‌ینین.