ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی مینی بووس له ئوستانی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كامیۆن‌داران، شۆفێرانی تاكسی و مینی بووس له چه‌ند شاری ئێران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ مانگرتنی سه‌راسه‌ری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا په‌ره ده‌ستێنێت. له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و ڕفاندنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر، كۆتایی به‌و مانگرتنه بێنێت، به‌ڵام یه‌كێتی كامیۆن‌داران ڕایگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.