ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی بۆكان و یاسووج له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون. به په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی بۆكان و یاسووج به‌و كارزاره، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون گه‌یشتووه‌ته ٤٤ زیندان. به‌ندكراوان ڕایانگه‌یاند: دزگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی ئێران به‌كار هێناوه، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام، ڕۆژی سێشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئێران مان ده‌گرین.