ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ڕامهۆرمۆز له به‌یاننامه‌یه‌ك دا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
كارزاری نا بۆ سێداره له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ ٣٠ به‌ندیخانه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون. به‌ندكراوانی سیاسی سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژ به سزای ئێعدام مان ده‌گرن و به بڵاوكردنی به‌یاننامه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.