به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی گورگان، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیان، په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره بوون.
به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ده‌نگی ناڕازیان له ئێران، حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیاندا ده‌سه‌پێنێت و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به په‌یوه‌ستبوونیان له هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نابۆ سێداره، پشتیوانی له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و به‌ندكراوانه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین حه‌فته‌یه، به‌رده‌وام هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیاندا مان له خواردن ده‌گرن.
