کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی زاهدان به‌ هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌

په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی زاهدان به‌ هه‌ڵمه‌تی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی زاهدان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، په‌یوه‌ستبوونیان به‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ڕاگه‌یاند.

به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی به‌رده‌وامی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراوان له‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌شداربوو له‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌، مان له‌ خواردن ده‌گرن. شایانی باسه‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دژ به‌ شه‌پۆلی نوێی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان، سه‌ره‌تا له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زۆربه‌ی به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیگرتۆتەوه‌.