ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی ئیلام به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، په‌یوه‌ستبوونیان به هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌شدار له ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، مان له خواردن ده‌گرن. شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی قورسی زیندان به سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستیپێكردووه و به‌م شێوه‌یه ٥٤ به‌ندیخانه‌ی ڕژیم له كوردستان و ئێران به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“دا ده‌كه‌ن.
