ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی زیندانی یه‌زد له به‌یاننامه‌یه‌كدا دا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره كه له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستیپێكردووه بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كه‌مپه‌ینه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له زیندانه‌كانی ئێران و به په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوانی زیندانی یه‌زد، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون گه‌یشتووه‌ته ٤٨ زیندان. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌ندكراوانی ٤٨ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حهفتادووحهفتهمین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان گرتووه.