به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوان له زیندانی سنه ڕایانگه‌یاند: دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ده‌بن.
ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه ڕۆژی سێهممهی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوكات له گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مان له خواردن ده‌گرن. هه‌روه‌ها زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی بێهبه‌هان به هه‌مان شێوه به‌شداریان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا كردووه و ڕۆژ به ڕۆژ به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له مانگانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ناڕازیان و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی وسیاسی، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی ئێعدام كردووه، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی به دوای خۆیدا هێناوه.