ئیتحادییه‌ی كامیۆندارانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ته‌واوی كامیۆندارانی ئێران كرد به‌ده‌م بانگه‌شه‌ی مانگرتن له ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌زه‌وه بچن و په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كان بن.
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌یان بانگه‌شه له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئیتحادییه‌ی كامیۆندارانی ئێرانیش وێڕای پشتیوانی خۆی له‌و بانگه‌وازانه داوای له ته‌واوی كامیۆندارانی ئێران كردووه كه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه بن. هه‌روه‌ها ئه‌و ئیتحادییه داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران كردووه كه له درووستكردنی كێشه و نا ئه‌منی بۆ شۆفێران خۆ ببویرن و ڕێگه بده‌ن كار و چالاكییه‌كانیان به دڵنیایه‌وه به‌ڕێوه ببن.