کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “ئازاد حسێن پوری” له‌ مهاباد

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازاد حسێن پوری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر “ئازاد حسێن پوری” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر ئازادی حسێن پور” هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئازادیخوازانی مهاباد به‌ دانانی گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. “ئازاد حسێن پوری” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مهاباد گیانی له‌ پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.