به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سه‌قز و دێولان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌قز گۆڕستانی ئایچییان گه‌مارۆ دا به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له ڕێوڕه‌سمی یادكرنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” به‌شداری به‌رینیان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “ڕه‌زا لوتفی”، “شادمان ئه‌حمه‌دی” و “موحسین نیازی” له شاری دێولان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
