کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی دادخوازان له‌گه‌ڵ ئاواتی “موحسین قه‌یسه‌ری” له‌ ئیلام

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی دادخوازان له‌گه‌ڵ ئاواتی موحسین قه‌یسه‌ری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئیلام چاویان به‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “موحسین قه‌یسه‌ری” كه‌وت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا برای گیانبەختكردوو “موحسین قەیسەری” ڕایگه‌یاند: بە هیوای مانگی خەرمانانێك کە سەرەتای کۆتایی هاتنی ئازار و مەینەتییە. ناوبراو هه‌رووه‌ها وتی: لە ڕۆژی لە دایکبوونم دا، بە یادی پێکەنینەکانت دڵەم دەگری، ئەی باشترینم. ئەمشەو لەسەر به‌رزاییه‌كانی شار ناوت دێنم و هاوار ده‌كه‌م، تا ئەوانەی خەوتوون لە خەو هەڵسن.