به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، سه‌ردانی گڵكۆی ئازیزانیان كرد و به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه و گوڵباران كردنی مه‌زاره‌كان، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
