به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی شاری گورگان له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و دیداره ڕایانگه‌یاند: هاتین تا دووپاتی بكه‌ینه‌وه، خوێنت به فیڕۆ ناچێت، له ٢٥ی خه‌رمانانه‌وه ئاماده‌ین بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی، ٢٥ی خه‌رمانان ده‌ستپێكی شۆڕشه و تا ٢٦، ٢٧، ٢٨ی خه‌رمانان و مانگه‌كانی ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ر و زستان به‌رده‌وام ئه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ڕوخێت، تا ده‌سه‌ڵاتی ئاخووندی له گۆڕ نه‌نین واز له خه‌بات ناهێنین.