کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

په‌یماننامه‌ی بلژیك،ڕێگه‌ خۆشكردن بۆگر‌وگانگیری و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامی

xUntitled 4 900x511.png.pagespeed.ic .nYN6BzoONb 1

نوێنه‌رانی پارله‌مانی بلژیك پاش ٢ ڕۆژ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌ ناو مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌ و چه‌ندین حه‌وتوو قسه‌وباسی موافق و موخالف له‌ دونیاری مه‌جازیدا، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی ژوییه‌ی ٢٠٢٢ی زایینی، هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٩ی پوشپه‌ڕی ١٤٠١ی هه‌تاویی، په‌یماننامه‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیان، په‌سه‌ندكرد. ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ له‌ پارله‌مانی بلژیك به‌ ٧٩ ده‌نگی موافق، ٤١ ده‌نگی موخالف و ١١ ده‌نگی مومته‌نێع په‌سه‌ند كرا. به‌ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ مه‌حكوومكراوه‌كانی هه‌ر دوو وڵات، به‌ بێ له‌به‌ر چاو گرتنی جۆری تاوان و مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌یان كه‌ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامیش له‌خۆ ده‌گرێت، ئیجا‌زه‌یان پێده‌درێت ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونه‌كه‌یان له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان تێپه‌ركه‌ن. به‌ پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌ زیندانیه‌كه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ ده‌توانێ له‌ماوه‌ی سزاكه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌ یان ته‌نانه‌ت به‌ پێی یاسای ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی، حوكمی لێبوردنیان بۆ ده‌ربكات“. ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی و باقی هاوكاره‌ تیرۆریسته‌كانی كه‌ په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌كه‌یان له‌ وڵاتی بلژیك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ و هه‌ر ئێستاش له‌ زیندانی ئه‌و وڵاته‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ ئێران پێده‌چێت ته‌نانه‌ت ڕۆژێكیش له‌ زینداندا نه‌بن.

پاش ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارله‌مانی بلژیك، ١٧ كه‌س له‌ یاساداڕێژه‌رانی پارله‌مانی ئوروپا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ هاوكاره‌كانی خۆیان له‌ بلژیك، له‌ بابه‌ت مه‌ترسییه‌كانی په‌سه‌ندكردنی په‌یماننامه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یتاوانبارانله‌گه‌ڵ ئێران، هۆشدارییان دابوو. به‌ڵام نه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بلژیك و نه‌ یاساداڕێژه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، هیچ گرینگییه‌كیان به‌ ناڕه‌زایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، بیروڕای گشتی پێشكه‌وتوو و ئازادیخوازی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی بلژیك و ئوروپا و دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی دژه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌دا و به‌م كاره‌، نه‌نگی ڕه‌سوایی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕژیمی پشتیوانی تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌یی و گروگانگیریی، به‌ پشت به‌سته‌ن به‌ زۆرینه‌ی پارله‌مانیی خۆیان، قه‌بوڵ كرد. سه‌رۆك وه‌زیری بلژیك كه‌ به‌رپرسیاریه‌تی ڕاسته‌وخۆی په‌سه‌ندكردنی په‌یماننامه‌ی نێوان بلژیك و كۆماری ئیسلامی و ئاڵۆگۆڕی دیله‌كانی هه‌ر دوو وڵاتی له‌ ئه‌ستۆیه‌، بۆ پاساو كردنی ئه‌و كاره‌ی خۆی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی وتی، ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌موو تواناییه‌كانی خۆی بۆ ئازادكردنی شارۆمه‌نده‌ بێتاوانه‌ به‌دیلگیراوه‌كانی، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. پارله‌مانی بلژیك له‌ هه‌ل و مه‌رجێكدا ده‌نگی ئه‌رێی به‌م په‌یماننامه‌یه‌دا كه‌ به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا كه‌سێك له‌ شارۆمه‌ندانی بلژیكی به‌ناویئه‌لیویه‌ وه‌ندكاستێلكه‌ سه‌ردانی ئێرانی كردبوو، له‌ مانگی فێورییه‌وه‌ له‌ تاران به‌ تۆمه‌تیسیخوڕیده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌. به‌ده‌ر له‌ ئیدیعاكانی كۆماری ئیسلامی، هیچ ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆسیخوڕبوونی شارۆمه‌نده‌ به‌دیلگیراوه‌ بلژیكیه‌كه‌ی له‌ ئێران نه‌سه‌لماندووه‌ و ئیدیعاكانی كۆماری ئیسلامی له‌م بابه‌ته‌وه‌ بێ بنه‌مایه‌ و هیچ بایه‌خێكی نییه‌.

پارله‌مانی بلژیك و حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌، ئه‌گه‌ر چی به‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی فریودانی ڕای گشتی و هاندانی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌دیفاعیده‌وڵه‌ت له‌مافیشارۆمه‌نده‌كانی و ڕێگه‌خۆشكردن بۆ ئازادكردنی شارۆمه‌ندێكی ئاسایی و گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته‌ی،‌ له‌ كۆماری ئیسلامیدا كرده‌ هۆكار و بیانووی ئه‌م هه‌وڵه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ سازشكردن و سات و سه‌ودایه‌كی قێزه‌ونی له‌ ئیمتیازدان به‌ حكوومه‌تی تیرۆریست و گروگانگیری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێرانی، له‌ ژیانی سیاسی و حكوومه‌تی خۆیدا تۆماركرد. ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌ و په‌یماننامه‌یه‌ی پارله‌مانی بلژیك به‌ واتای ڕێگه‌خۆشكردن بۆ ئازادكردنیئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دیتیرۆریسته‌ كه،‌ له‌ دادگایه‌ك و به‌ پێی ئه‌و یاسا و ڕێسای دادوه‌ری و موحاكمه‌كردنه‌ی كه‌ له‌  وڵاته‌ ئوروپاییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێ و هه‌روه‌ها بوونی ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی واقه‌عیی و پێویست بۆ سه‌لماندنی تاوانه‌كه‌ی به‌ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی پارله‌مانی بلژیك ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی تیرۆریست، له‌‌ زیندانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌وپه‌ڕی ڕێز و حورمه‌ت و به‌ بێ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی و ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی، ڕاده‌ستی ناوه‌نده باڵا‌ ئه‌منییه‌تی و ئیتلاعاتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ جێگای شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت و یاساداڕێژه‌رانی ئه‌و وڵاته‌. ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ هاوكات ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی ئاشكرایه‌ له‌ كاروباری دادوه‌ری، كه‌ دوه‌ڵه‌تی بلژیك وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئوروپاییه‌كان لافی جیایی ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه له‌ یه‌كتر و سه‌ربه‌خۆ بوونی هێزی دادوه‌ری لێده‌دات.

په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی مه‌جلیسی بلژیك و په‌یماننامه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی تاوانباران له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، دانی ئیمتیازه‌، به‌ ڕێبه‌ره‌ تیرۆریسته‌كان و تیرۆریسته‌ هه‌نارده‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ئوروپا و سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ گشتی. ڕژیمی ئیسلامی به‌ هاندانی تیرۆریسته‌كان و به‌خشینی وره‌ پێیان كه‌ له‌مه‌وبه‌دوا به‌ دڵنیایی و خه‌یاڵێكی ئاسوده‌ و به‌ دووپات كردنه‌وه‌ی سناریۆی بلژیك له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان، له‌ هه‌ر گۆشه‌ و كه‌نارێكی جیهان، دژبه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی بكه‌نه‌ ئامانج و نیگه‌رانی ده‌ره‌نجامه‌كانی دواڕۆژی نه‌بن. به‌دیل گرتنی شارۆمه‌ندانی ده‌ره‌كیی گه‌شتیار و مه‌ده‌نی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی ئێرانده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باج وه‌رگرتنی ماڵیی له‌ وڵاته‌ ده‌ره‌كییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پڕكردنی خه‌زێنه‌ی به‌تاڵی ڕژیم، وه‌ك تیرۆریسمی ماڵیی ده‌گاته‌ لووتكه‌.

په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی پارله‌مانی بلژیك ڕێگه خۆشكردنێكی یاساییه‌ بۆ گروگانگیری و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریسم و باجگیری ماڵیی كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهانه‌ و پێویسته‌ له‌قاو بدرێت و مه‌حكووم بكرێت.