محه‌ممه‌دئه‌مین مورادی، باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه، كاك حه‌مید مورادی له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
ئه‌و باوكه داغداره له په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: له‌م ڕۆژانه كه داخی له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌م له سه‌ر سینگم قورسایی ده‌كات، هاودڵی، فرمێسك، باوه‌شی گه‌رم و هه‌بوونتان برینه‌كانمی سارێژ كرد. ئێوه ته‌نیا هاوڕێیه‌كی ڕۆژی ته‌نگانه نه‌بوون، به‌ڵكوو بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره و وه‌فادار بوون كه ئێمه‌تان به‌ته‌نیا نه‌هێشت، وه‌ستان و فرمێسكتان باراند و ڕێزتان له یادی حه‌مید و هاوڕێكانی گرت. حه‌مید هه‌ر ڕۆڵه‌ی من نه‌بوو، به‌ڵكوو ڕۆڵه‌ی دڵه گه‌وره‌كانی ئێوه‌ش بوو. گه‌نجێك كه هه‌موو ئاواته‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی برد به‌ڵام ناوی بۆ هه‌میشه له مێژوودا مایه‌وه. ئه‌م په‌یامه ته‌نیا ڕێز و پێزانینی من نییه، به‌ڵكوو نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ڕێگای سه‌وزی حه‌مید و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادییه.