کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “ئه‌مجه‌د عنایه‌تی”، “هیوا جان جان” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌” له‌ سێ په‌یامی جیاجیادا وێڕای یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، هاتنی نه‌ورۆزیان له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و هیوایان خواست به‌هاری ئه‌مساڵ به‌هاری سه‌ركه‌وتن و ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بێت.