ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٨ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “موسته‌فا تاجزاده”، “حسێن ڕه‌زاق”، “ئاره‌ش خوسره‌وی”، “مێهدی مه‌حموودیان”، “سه‌عید مه‌ده‌نی”، “نه‌وید میهه‌ن دووست” و “محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێدانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی به “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یان پیرۆزبایی كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “پێدانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی به ئێوه، بۆ ئێمه و ته‌واوی میلله‌تی ئێران به تایه‌بت ژنان و كچان، سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و ئامانجی سه‌بر، به‌رخۆدان، پێداگری و تێكۆشانی به‌رده‌وام بۆ له نێوبردنی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافی شارومه‌ندییه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هیوایان خواست كه ئه‌م ڕووداوه ده‌رفه‌تێكی نوێ بێت بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی ئازادیخوازانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و ئامانجه‌كانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و هه‌روه‌ها مافه‌كانی مرۆڤ.
