وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له به‌ندی ژنانی زیندانی قه‌رچه‌ك، له په‌یامێكدا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی به بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی سێ چالاكی ژینگه‌یی شاری سنه به ناوه‌كانی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی ده‌ربڕی.
وریشه مورادی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌ی وه‌كوو “گیانی هه‌میشه زیندوو” ناو بردووه و ڕایگه‌یاندووه، ناو و یادیان وشه‌ی سه‌ر زمانمانی هه‌موومانه، جه‌سته‌كانتان پێشكه‌ش به ژینگه‌یه‌ك كرا كه بۆ پاراستنی، ژیانیان خسته مه‌ترسییه‌وه و له پێناویدا گیانیان به‌ختكرد، یادیان بۆ هه‌میشه له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. وریشه مورادی له په‌یامه‌كه‌ی دا وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه له‌ده‌ستدانی سێ مرۆڤی تێكۆشه‌ر، خه‌سارێكی گه‌وره بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌موو كۆمه‌ڵگایه و ئه‌بێ ڕێگایان درێژه پێ بدرێت.