ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك “فوئاد مسته‌فا سوڵتانی” و نزیكبوونه‌وه به ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان، له دوو په‌یامی جیاجیادا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه.
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له دوو په‌یامی ویدیۆییی دا وێڕای ڕێزگرتن له یادی هاوڕێیان “فوئاد مسته‌فا سوڵتانی”، “غوڵام كه‌شاوه‌رز” و “سدیق كه‌مانگه‌ر”، به‌ڵێنیان دا درێژه‌دری ڕێگای پڕ شانازیان بن. تێكۆشه‌رانی ڕێبازی كۆمه‌ڵه هه‌روه‌ها ڕێزیان له یادی و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
