ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، لاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان له چه‌ند په‌یامی ویدیۆیی دا خوازیاری پشتیوانی زۆرتری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له به‌نه‌ماڵه‌ی “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” بوون.
لاوانی شۆڕشگێڕی له په‌یامه‌كانیاندا دروشمه‌كانی “ئه‌مه دوایین په‌یامه، ئێعدام بكه‌ی قیامه”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “نا بۆ ئێعدام” و “به‌سیجی سپاهی، داعیشی ئێمه ئێوه‌ن”یان به‌رز كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حوكمی ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه تۆڵه‌ی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاویان ئه‌كه‌ینه‌وه. شایانی باسه كه مامۆستایانی ئایینی بانه‌ش له په‌یامێكدا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بوون.
