كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كرماشان له په‌یامێكی ویدیۆی دا داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی ڕژیم ئاماده بكه‌ن.
گه‌نجانی شۆڕشگێڕ ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئابووری وڵاتی تا ئاستی داڕمان بردووه و مه‌عیشه‌ت و ژیانی خه‌ڵك كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئێستاش به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم ده‌یانه‌وێت له شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ردا وڵات وێڕان بكه‌ن و دواجار زه‌مێنكی سووتاو بۆ خه‌ڵك به‌جێبێڵن و خۆیان هه‌ڵبێن. كاتی مانه‌وه و بێده‌نگ بوون نییه، كاتی پڕچه‌ك كردنی خۆمان و داگیركردنی باره‌گاكانی ڕژیمه‌وه.