کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سنه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ شۆڕشی ژینا

په‌یامی كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سنه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ شۆڕشی

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی شۆڕشگێڕی شاری سنه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌هێز ده‌ڵێن: شۆڕشی دێژه‌ی هه‌یه‌ و نكوژاوه‌ته‌وه‌، ڕێگه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی زیندووه‌ و تا گه‌یشتن به‌ ئامانج درێژه‌ به‌ ڕێگا و ڕێبازیان ئه‌ده‌ین.

گه‌نجانی شاری سنه‌ به‌ بڵاوكردنی وێنه‌ی هه‌میشه زیندوو ڕامین فاتحی كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی به‌خت كرد ڕایانگه‌یاند: ڕفاندن، ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ئێعدام ناتوانێت ده‌نگی مافخوازی و ئازادیخوازیمان كپ كات، ڕێگه‌ی شه‌هیدانی شۆڕش ڕێگای سه‌ركوتنه‌ و درێژه‌ به‌و ڕێبازه‌ ئه‌ده‌ین.