ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره ڕایانگه‌یاند: له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی ئامرازێك بۆ له‌ناوبردنی چالاكانی سیاسیی له ژێر ناوی یاسا و ئێعدام كردنی به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكه. هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی هه‌موو كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خودی ڕژیمه و قوربانیانی ناكارامه‌یی به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ژاری، بێكاری، جیاوازی چینایه‌تی و بێبه‌ری بوون له مافی شارومه‌ندی، له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه سزا ده‌درێن. ئێمه خوازیاری ڕاگرتنی ماشینی ئێعدام و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، وریشه مورادی، بێهرووز ئێحسانی، مێهدی حسێنی، مه‌نووچێهر فه‌لاحی، پژمان سوڵتانی و به‌ندكراوانی دیكه‌ین.