کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شار یسنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان

په‌یامی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شاری سنه‌ به‌

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگه‌ران، كرێكاران و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شارۆچكه‌ پیشه‌سازییه‌كانی یه‌ك و دوو و سێی شاری سنه‌، به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی ناوخۆ، په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا دوایین هه‌ناسه‌مان پابه‌ندی ڕێباز و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بین و له‌ كۆتاییدا نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ پیرۆزبایی ئه‌كه‌ین له‌ هه‌موو هاوڕێیان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كادر و پێشمه‌رگه‌كان و ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.