کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی فه‌رمی عه‌بدۆڵڵا ئوجالان بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی چه‌كداری پ.ك.ك

په‌یامی فه‌رمی عه‌بدۆڵڵا ئوجالان بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی چه‌كداری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ، په‌یامی عه‌بدۆڵڵا ئوجالان له‌ میدیا فه‌رمییه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌ و ناوبراو تێدا كۆتایی هاتنی شه‌ڕی چه‌كداری له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)ی ڕاگه‌یاند.

له‌وپه‌یامه‌دائوجالانڕایگه‌یاند: من به‌ هێزی سیاسی و ئاشتی بڕوام هه‌یه‌، نه‌ك چه‌ك و داواتان لێده‌كه‌م ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پ.ك.ك، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، له‌ مه‌راسیمێك دا یه‌كه‌مین گرووپی ئه‌و حیزبه‌ به‌ شێوه‌ی هیمایی و له‌ نزیك شاری سلێمانی چه‌ك داده‌نێن و ئوجالان هیوای خواستووه‌ كه‌ كۆمیسیۆنێك له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی توركیاوه‌ پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكات.