به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه له په‌یامێكدا، وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی ڕووه‌داوی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی، سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه، هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی كۆماری ئیسلامییه، وه‌زیری كیشوه‌ری ڕژیم به بچووك نیشاندانی ئه‌و ڕووداوه ده‌یه‌وێت به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه له ئه‌ستۆ نه‌گرێت له حاڵێكدا ئه‌بێ وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته بن. كۆماری سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هه‌زاران ژن و پیاوی پیر و جه‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه داوه و به هه‌زاران كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره ئه‌بێ بڕووخێت. مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی، بژی سۆسیالیزم، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ژن، ژیان ئازادی. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌ریوان له چالاكییه‌ك دا ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و ڕووداوه گرتووه و ڕایانگه‌یاند: زیاتر له ٢٠ شۆفێری مه‌ریوان له‌و ڕووداوه گیانیان له ده‌ست داوه یان بریندار بوون.