ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دادخوازانی كوردستان به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك به بۆنه‌ی كۆچی دوایی “نگار كور كور“ خۆشكی “موجاهد كور كور” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به سێداره، ڕیزیان له یادی ئه‌و چالاكوانه گرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، “نگار كوركور” چالاكی مه‌ده‌نی و خۆشكی “موجاهد كوركور“، پاش گیرۆده بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ئاڵمان گیانی به‌خت كرد. دادخوازانی كوردستان به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و ژنه چالاكه، ڕێزیان له هه‌موو چالاكییه‌كانی دژ به سزای سێداره گرت و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی براكه‌ی بوون. جێگای ئاماژه‌یه له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته كه دادخوازانی كوردستان تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد له سه‌ر هێڵی خه‌باتی ئه‌و ژنه خه‌باتكاره ده‌مێننه‌وه.