“ئه‌میر حسێن مورادی” و عه‌لی یونهسی”، دۆۆ خوێندكاری به‌ندكراو، له دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، په‌یامێكیان له زیندانی ئێڤین بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایانگه‌یاند: هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به‌رده‌وامن له خه‌بات دژبه كۆماری ئیسلامی.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، نه‌سڵی ئێمه، ئه‌و نه‌سڵه‌یه كه له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا به هه‌موو توانایه‌وه خه‌باتی كرد، ده‌ستبه‌سه‌ر كراین و شه‌هید بووین، به‌ڵام هیچكات ته‌سلیم نه‌بووین و نابین. ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه ئاماژه‌یان به تووڕه‌یی خه‌ڵك لو شه‌پۆلی سێداره و كوشتاری كۆماری ئیسلامی كرد و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیان وه‌كوو كۆگای ته‌قه‌مه‌نی وه‌سف كرد كه بۆ ته‌قینه‌وه ته‌نیا پێویستی به پروسكهیێكه. ئه‌میرحسێن مورادی و عه‌لی یوونسی هه‌روه‌ها قسه‌كانی مه‌سعوودی پزشكیانیان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ خوێندكاران، وتیان: پزیشكیان فریوكاره و ناڵێت كه به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی چی به‌سه‌ر خوێندكاران دێنن.