“ئارمین ڕۆستەمی” برای گیانبه‌ختكردووی ڕێگەی ئازادی دوکتور “ئایدا ڕۆستەمی” له په‌یامێكی ویدیۆیی دا بۆ ڕۆژی ٢٥ی پووشپه‌ڕ ڕۆژی له‌دایك بوونی خۆشكه‌كه‌ی داوای له كۆمه‌ڵگای پزیشكی ئێران كرد خزمه‌تی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن.
“ئارمین ڕۆسته‌می” له‌و په‌یامه ویدیۆییه‌دا ڕایگه‌یاند: “داوا لە کۆمەڵگەی بەڕێزی پزیشکان دەکەم بە یادی ئایدا، بە هەر شێوه‌یه‌ك كە دەكرێ، خزمەتگوزاری پزیشکیی بێبەرامبەر پێشكەش بكەن، داوا لە خەڵکی بەڕێزی ئێران دەکەم کە بەشێک لە تێچووی دەرمان بۆ نەخۆشە كه‌م داهاته‌كان لە ئەستۆ بگرن، یان بە یادی ئایدا زەردەخەنەیەک بخەنە سەر ڕووخساری منداڵانی كار.