به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌كانی عادل ئابادی شیراز، بۆرازجان و جۆوه‌ین، ڕێژه‌ی ئه‌و زیندانانه‌ی په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشتووه‌ته ٣٤ به‌ندیخانه و ئه‌و كارزاره ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
به‌ندكراوانی به‌شدار له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند: قه‌یرانه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆماری ئیسلانی قووڵتر بووه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانه‌وه كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات. هاوكات ناڕه‌زایه‌تی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و له داهاتوویه‌كی نزیك دا شاهیدی گه‌وره‌ترین شۆڕشی ئازادیخوازانه له ئێران ده‌بین. كۆماری ئیسلامی له سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٧ كه‌سی له سێداره داوه و له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٠٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئێعدام كراون. به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌كه‌یاندا سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، مێهدی حه‌سه‌نی، بێهرووز ئێحسانی و موجاهد كوركوریان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو كۆمه‌ڵگا به‌و كارزاره بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون.