پاش كوشتنی به كۆمه‌ڵی عه‌لوویه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی لازقیه كه زۆربه‌یان عه‌له‌وین په‌نایان بۆ شاری قامیشلۆ له ڕۆژئاوای كوردستان بردووه.
له ڕۆژانی رابردودا ، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی عه‌له‌وی له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حوكمه‌تی نوێی سووریاوه به شێوازێكی دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كراون. ئه‌م خوێندكارانه بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان په‌نایان بۆ ناوچه‌كانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قسد دا بردووه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر دۆخی خراپی عه‌له‌وییه‌كان له سووریا و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی شه‌ر له سووریا بوون.