ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، مه‌ئموورانی حه‌راسه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی “مه‌ردانی ئازه‌ر”ی ته‌ورێز به شێوه‌ی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر هامڕای ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشه‌كان و بێ‌ڕێزیان پێ كردن.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌ئموورانی حه‌راسه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی “مه‌ردانی ئازه‌ر”ی ته‌ورێز به هۆكارێكی نادیار هێرشیان كردۆته سه‌ر هامڕای چه‌ند نه‌خۆش و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه. به‌هۆی به‌كار هێنانی گازی فرمێسكڕێژی فلفل، چاوی چه‌ند كه‌س بریندار و چه‌ند ژن تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون.