بهپێی ڕاپۆرتی سهرچاوه خۆجێیهكان، گەورەترین پرۆژەی تەندروستیی ئوستانی ئیلام بەهۆی نەبوونی ئاو و هێزی كارهوه پەکی کەوتووە و خهڵكیش كه نیازیان به پێداویستی دهرمانی جۆراوجۆر ههیه ئاوارهی شارهكانی دیكه بوون.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ڕۆژی دووشهممه ٣١ی مانگی گهلاوێژ رایگەیاند، ژێرخانەکانی نەخۆشخانەی رازیی ئیلام بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە ئامادە کراون، بەڵام کێشەی نەبوونی ئاو و هێزی كاریان هەیە و تاوهکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئیلام ئاوی نەداوەتە نەخۆشخانەکە، هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ئێران پەرستار و پزیشک و كادری دهرمانیان بۆ نەخۆشخانەکە دانەمەزراندووە، بۆیە جارێ ناتوانن بیکەنەوە. جێگای ئاماژهیه كه ساڵی 2010 بەردی بناخەی نەخۆشخانەی رازی ئیلام دانرا و بڕیاربوو لە ماوەی چوار ساڵدا تەواو بکرێت.