کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ككه‌وتنی وتوووێژه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا

پهككهوتنی وتوووێژهكانی نێوان ئێران و ئهمریكا 3

 

به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ڕایانگەیاند: بەشداری لە دانوستانە ئەتۆمییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا كه بڕیار بوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ وڵاتی عومان به‌ڕێوه‌ بچێت ڕاگرتووه‌.

ئەم بڕیارە دوای هێرشە به‌رینه‌كه‌ی بەرەبەیانیی هه‌ینی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە پله‌به‌رزه‌كانی کۆماری ئیسلامی وەک حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، محەممەد باقری، فەرماندەی ئه‌ركانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، غوڵامعەلی ڕەشید، فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و کۆمەڵێک زانای ئەتومیی دیکەی کۆماری ئیسلامی ده‌ركراوه‌. کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمریکای سەبارەت بە هاوکاریی ئیسڕائیل بۆ ئەو هێرشە بە “بەرپرسیار” زانیوە و جارێکی دیکەش هەڕەشەی “تۆڵەسەندنەوەی سەختی” لەم وڵاتە كردووه‌.