به پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆ دووهه‌مین جار حوكمی سێداره‌ی ٦ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “بابه‌ك عه‌لیپوور، پویا قوبادی، وه‌حید به‌نی عامریان، محه‌ممه‌د ته‌قوا، عه‌لی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ر و ئه‌بولحه‌سه‌ن مونته‌زه‌ر، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست، دیسان له لایه‌ن دادگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه له سه‌رتای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان تاكوو ئێستا هه‌موو كات له ژێر سه‌ختترین گوشاره‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمدا بوون و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه.
