له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی له سێداره‌دانی خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند و مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی له ئارادایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناوی “ئێحسان فه‌ریدی” و خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز، سه‌ره‌تا له لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی ته‌وریزه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، ببڵام پاش ٤٠ ڕۆژ و ئازاد كرانی به دانانی بارمته، حوكمه‌كه‌ی به تۆمه‌تێكی جیاواز، بۆ حوكمی سێداره گۆڕاوه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قازی دۆسیه‌كه‌ی ئه‌و خوێندكاره سه‌ره‌تا خوازیاری دانی به‌رتیل له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ببوو، به‌ڵام پاش پێنه‌دانی به‌رتیل له لایه‌ن ئه‌و به‌ندكراوه، حوكمه‌كه‌ی بۆ سێداره گۆڕاوه.
