ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، كوی گشتی گه‌ڵاڵه‌ی سامان‌دانی تیجاره‌ت له سنووره خاكی و ئاوییه‌كانی ئێران، له مجلیسی كۆماری ئیسلامی دا په‌سه‌ند كرا و بڕیاره هه‌موو كاڵایه‌ك كه له سنووره‌كانه‌وه بازه‌ڕگانی پێ ده‌كرێت له سامانه‌ی گومرۆكی دا تۆمار بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو گه‌ڵاڵه‌ی سامان‌دانی كۆڵبه‌رانیان له چوارچێوه‌ی دوو فهوریهت دا په‌سه‌ند كرد و بڕیاره دراوه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به مه‌به‌ستی درووست كردنی پیشه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ ناوچه سنوورییه‌كان بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكرانی كۆتایی ئه‌و لایه‌حه‌یه، هاورده‌كردنی كاڵای كه‌متر له ٥٠٠ تۆن له ڕێگه‌ی سنووره ئاوی و خاكییهكان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له كاتی ڕاگه‌یاندنی مۆڵه‌ت به دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان، یاسایی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام پاش پێنج ساڵ ئه‌بێ هه‌زینه‌ی گۆمرۆك په‌رداخت بكه‌ن.
