کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی یاسای سانسۆری میدیاكان له‌لایه‌ن پەرلەمانی تورکیاوه‌

په‌سه‌ندكردنی یاسای سانسۆری میدیاكان له‌لایه‌ن پەرلەمانی تورکیاوه‌

پەرلەمانی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر پرۆژە یاسایەكی ٤٠ ماده‌یی پەسەند كرد كە لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشنیاركرابوو و ئامانجی سانسۆرکردنی ئازادیی ڕادەربڕینە.

بەپێیئه‌ویاسایه‌،ڕۆژنامەنووسانوبەكارهێنەرانیسۆشیالمیدیابەتۆمەتیبڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاستبۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانیی دەكرێن. پرۆژەكه‌ بەدەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە پەسەندکرا، بەڵام هەدەپە و پەرلەمانتارانی لایەنەکانی دیکە دژی پەسەندکردنی پرۆژەکە وه‌ستان. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئامانجی پشت یاساکە، سانسۆرکردنی کاری میدیایی ئازاد و ئازادیی ڕادەبڕینە، چونکە دەسەڵاتی تورکیا زۆرینەی میدیا ناوخۆییەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی بەدەر لە خواستی دەسەڵات نادات.