مجلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ توندتركردنه‌وه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵك په‌سه‌ند كردووه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بكاته‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه په‌سه‌ندكراوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات بابه‌ت بڵاو بكاته‌وه یان له‌گه‌ڵ دژبه‌ره‌كانی ڕژیم په‌یوه‌ندی بگرێت، ڕووبه‌ڕووی سزای زیندان، بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ریمی ماڵی ده‌بێته‌وه. به‌پێی بڕگه‌كانی ١٣،١٤ و ١٥ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، كه‌سانێك كه له كاتی شه‌ڕدا هه‌واڵی درۆ بڵاو بكه‌نه‌وه به ده بۆ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم ده‌كرێن.