ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌وڵه‌تی لوبنان گه‌ڵاڵه‌ی چه‌ككردنی گرووپی حیزبۆڵڵای په‌سه‌ند كرد و له به‌رانبه‌ردا لایه‌نگرانی حیزبۆڵڵا له شه‌قامه‌كانی به‌یرووت خۆپێشاندانیان كرد.
شێخ نه‌عیم قاسم سه‌رۆكی حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چه‌ككردنی حیزبۆڵڵا له ژێر گوشاری ده‌ره‌كی ئه‌نجام نادرێت و ملكه‌جی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت نابن. ئه‌و بابه‌ته كێشه‌یه‌كی نێوخۆییه و تاكوو ئیسڕائیل له خاكی لوبنان نه‌چێته ده‌ره‌وه و كۆتایی به هێرشه‌كانی نه‌هێنێت، حیزبۆڵڵا چه‌ك دانانێت. ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل درێژه به هێرشه‌كانی بدات، حیزبۆڵڵا ئاماده‌یه شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌ست پێبكات. شه‌وی ڕابردوو هه‌زاران لایه‌نگری حیزبۆڵڵا له سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌یرووت خۆپێشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له نه‌عیم قاسم دووپات كرده‌وه.