مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی دیكه‌دا به پاڵپشتی شۆرای پارێزه‌رانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد و تێدا ئاماژه‌یان به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر تۆمه‌تباران به سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل یان گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم كردووه.
وته‌بێژی لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پاش گۆڕانكاری له شۆرای پارێزه‌رانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات په‌سه‌ند كراوه. به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر كه‌سایه‌تی یان دامه‌زراوه‌یه‌ك كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل تۆمه‌تبار كرابێت، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه یان فیلم بۆ میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێرن به دوو تاكوو پێنج ساڵ زیندان سزا ده‌درێن و هه‌ر گرووپێك له كاتی شه‌ڕدا خۆپێشاندان بكات، ڕووبه‌ڕووی سزای پێنج بۆ ده ساڵ زیندان ده‌بێته‌وه. شایانی باسه كه بۆ به‌كارهێنه‌رانی ماهواره‌ی ستارلینكیش سزای شه‌ش تاكوو دوو ساڵ زیندان دیاری كراوه.