کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌حریمی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌ ئیتحادییه‌ی یوونایتی به‌ریتانیا

په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌حریمی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌ ئیتحادییه‌ی

ئیتحادییه‌ی سنفی یوونایتی به‌ریتانیا به‌ زۆرترین ده‌نگ له‌ مێژۆی كۆنفڕانسه‌كانی دا، گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌كۆچۆڵی بۆ ئیسڕائیل په‌سه‌ند كرد و داوای له‌ هه‌موو كرێكاران كرد پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ بن.

له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا داوا له‌ هه‌موو كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شه‌كانی وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه‌ و به‌سته‌به‌ندی چه‌كوچۆڵ كراوه‌، به‌شداری له‌ ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل نه‌كه‌ن. له‌ به‌یانیه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌دا هاتووه‌: یوونایت به‌ده‌م بانگه‌وازی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی فه‌له‌ستینه‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ و به‌ڵێنی داوه‌ پابه‌ندی ته‌حریمكردنی ئیسڕائیل بێت. كرێكارانی به‌ریتانیایی نایانه‌وێت ده‌ستیان له‌ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه دا‌ بێت. ئیتحادییه‌ی یوونایت كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌ غه‌زه‌ و كه‌رانه‌ی باخته‌ری به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوا له‌ هه‌موو كرێكارانی جیهان ده‌كات ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسڕائیل ته‌حریم بكه‌ن.