کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی تازه‌ی مه‌جلیس بۆ سزادانی تۆمه‌تبارانی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل

په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی تازه‌ی مه‌جلیس بۆ سزادانی تۆمه‌تبارانی سیخوڕی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی خێرایان له‌ ژێر ناویتوندكردنه‌وه‌ی سزای سه‌ر تۆمه‌تبارانی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیلپه‌سه‌ند كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل دا، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ لانیكه‌م ١٥٦ كه‌سیان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ له‌سێداره‌ بدرێن. چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی شارومه‌ندان، دادڕه‌سی نادادپه‌روه‌رانه و ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی هۆشداریان داوه‌ و داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه‌ ڕێگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ بگرن.