پاش وه‌لانانی مافی یاسایی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌لایه‌ن دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، ده‌نگده‌رانی ئه‌یاله‌تی كانزاس هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تیان بۆ وه‌لانانی ئه‌و یاسایه پووچه‌ڵكرده‌وه و له ڕیفڕاندۆمێكدا زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان به هه‌بوونی ئه‌و مافه له یاسای ئه‌یه‌له‌ته‌كه‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٩٨ له سه‌دی ده‌نگه‌كان ژمێردراون و 59 له سه‌دی ده‌نگده‌ران ده‌نگی ئه‌رێیان داوه و ٤١ له سه‌دیش ده‌نگی نایان به‌و یاسایه داوه. ڕیفراندۆمی كانزاس یه‌كه‌مین ڕیفڕاندۆمی له‌و شێوه‌یه كه ئه‌یه‌وێت مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه یاسایی بكاته‌وه و بڕیاره له ئه‌یاله‌ته‌كانی “كنتاكی”، “كالیفۆڕنیا”، “وێرمۆنت” و “میشیگان”یش له پاییزی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.