کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی كانادا

په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی

پاڕله‌مانی كانادا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان، به‌ زۆرترین ده‌نگ لایه‌حه‌ی دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی په‌سه‌ند كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌جلیسی گشتی كانادا به‌ ٣٢٧ ده‌نگی ئه‌رێ و بێ هیچ ده‌نگێكی نا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌. ئه‌و لایه‌حه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی دادگوسته‌ری مه‌جلیسی نوێنه‌رانی كاناداوه‌ پێشنیار و داوای له‌ ده‌وڵه‌ت كردبوو كه‌ سپای پاسداران وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنێت. مانگی ڕابردوو و پاش هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی جاستین تڕۆدۆ و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، نوێنه‌رانی مه‌جلیس و حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت زیاد كرد بۆ ئه‌وه‌ی سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنێت.