پاڕله‌مانی ئۆرووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قه‌تعنامه‌یه‌كی دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه په‌سه‌ند كرد.
له‌و قه‌تعنامه‌یه دا پاڕله‌مانی ئۆرووپا داوای كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر كه‌یسی “مهسا ئه‌مینی” بكرێت و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ركوت و كوشتنی خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان هه‌بووه بخرێنه ناو لیستی گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و له لیستی پۆلیسی ئینترپۆلدا تۆمار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانیان محاكمه و سزا بدرێن.