ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له‌لایه‌ن وڵاتی كاناداوه بۆ شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پێشنیار كرابوو، به زۆرترین ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه به ٧٧ ده‌نگی ئه‌رێ، ٢٨ ده‌نگی نا و ٦٦ ده‌نگی بێ لایه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا په‌سه‌ند كراوه. بڕیارنامه‌كه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی به‌رزی سێداره، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی، سه‌ركوتی ناڕازیان و پشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی ژنانه و پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ به توندترین شێوه ئێدانه ده‌كات.